درامای یونایتد و سانچۆ کۆتاییهات و ڕاشفۆرد نهێنیەکەی ئاشکراکرد

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەم زووانە بۆندی جادۆن سانچۆ، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند واژوودەکات.

پاش مشتومڕ و دانوستاندنێکی درێژخایەن بۆ ماوەی دوو وەرز، بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی جادۆن سانچۆ لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە بەڕێککەوتنێکی سەرەتایی گەیشتوون.

ڕۆژنامەی “تێلیگراف”ی بەریتانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، سەرباری پێداگریی ئیدارەی دۆرتمۆند لە نەفرۆشتنی گەوهەرەکەی ئینگلتەرا، بەڵام بەڕێوەبەرانی یونایتد توانیانە لەژێر فشاری داراییدا بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی قایلیان بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕێککەوتن لەنێوان یونایتد و دۆرتمۆند کراوە، بە بڕی 77.7 ملیۆن پاوەن، سانچۆ لە سیگناڵ ئیدونا پارکەوە بۆ ماوەی پێنج وەرز ڕوودەکاتە ئۆڵدترافۆرد، لەو ماوەیەشدا موچەی هەفتانە بەبڕی 250 هەزار پاوەند بەدەستدەهێنێت.

گواستنەوەی سانچۆ بەو ژمارانەی ئاماژەیان پێکراوە، دەبێتە سێیەم گرانبەهاترین بۆندی سەردەمی نوێی یونایتد لە دوای بۆندەکانی پۆل پۆگبا و هاری ماگوایەر.

لەلایەکی دیکەوە، مارکۆس ڕاشفۆرد لە لایڤێکی تایبەت لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە وەڵامی هاندەرێکدا دووپاتیکردووەتەوە، کە سانچۆ و یونایتد بەڕێککەوتن گەیشتوون و دوای یورۆی 2020 درێسی شەیتانە سوورەکان دەپۆشێت.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس لەگەڵ پاریس کێشەی بۆ دروستبووە و دوو یانەی دیکە فشاردەکەن

بابەتی دواتر

ژووری جلگۆڕینەکانی فەرەنسا گڕدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share