51 ملیۆن پسووڵەی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانە لە مانچستەر یونایتد

دوای ڕۆیشتنی سێر ئەلێکس فێرگسۆن، یانەی مانچستەر یونایتد هاوسەنگی بەخۆیەوە نەدیوە و چەندین ڕاهێنەر لە پۆستەکە دوورخراونەتەوە.

فێرگسۆن بۆ ماوەی 27 ساڵ پۆستی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکانی لەئەستۆ بوو، لەو ماوەیەدا 38 ناسناوی بەدەستهێنا کە 13 ناسناویان خولی نایابی ئینگلتەرا بوون، هەروەها دوو ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەڵام لە ساڵی 2013 دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و کەلێنێکی گەورەی لە یانە سوورە زەبەلاحەکە دروستکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، مانچستەر یونایتد لەدوای فێرگسۆنەوە بڕی 38 ملیۆن پاوەند (51 ملیۆن یورۆ)ی بەهۆی بڕیاری دوورخستنەوەکانەوە بە ڕاهێنەران بەخشیوە، کە کۆتاییەکەی ئولی گۆنار سۆڵشایەری نەوریجی بووە بڕی 7.5 ملیۆن پاوەندی لە یانە وەرگرتووە بەوپێیەی بۆندەکەی تاوەکو 2023 بووە.

لە ڕیزبەندیی ڕاهێنەرە دوورخراوەکانی “ڕێد دێڤڵز”دا، جوزێ مۆرینیۆ زۆرترین بڕە پارەی لەپای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی وەرگرتووە کە 15 ملیۆن پاوەندە لە هاوینی 2018.

پاشان لویس ڤان خالی هۆڵەندی، ئەو ڕاهێنەرەش ساڵی 2016 بڕی 8.4 ملیۆن پاوەندی بەدەستهێناوە، بەهەمانشێوە داڤید مۆیس حەوت ملیۆنی لە ساڵی 2014 لەپای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێکی شۆکهێنەر لە بایرنەوە سەبارەت بەو یاریزانانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

بابەتی دواتر

لیبرۆن بۆ یەک یاری و ستیوارت بۆ دوو یاری ڕاگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share