تێنسی سەرزەوی ئەفسانەیەک لەدەستدەدات

ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی ئەمریکا و جیهان، سیرینا ویلیامز بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە وازهێنان ڕادەگەیەنێت.

سیرینا ویلیامز تەمەنی گەیشتووەتە (40) ساڵ، بڕیارە لە پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا” بەشداری بکات، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن دوای ئەو پاڵەوانێتییە ماڵئاوایی لە هاندەرانی بکات.

لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “ئەوە قورسترین شتە کە مرۆڤ بیری لێبکاتەوە، ڕقم لەوەیە بە دوا سنووری کاروانی وەرزشییم گەیشتووم، بەداخەوە بووەتە ڕاستی و ناتوانم خۆم لابدەم لێی، هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەم.”

بەپێی زانیارییەکانی “بێلد سپۆرت”، سیرینا پاڵەوانێتی “فلاشینگ میدۆز”ی هەڵبژاردووە تاوەکو لەنێوان هاندەرانی تێنسی سەرزەوی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ماڵئاوایی لە بوارەکە بکات.

سیرینا لە ژیانی وەرزشییدا (13) ناسناوی “گراند سلام”ی بەدەستهێناوە، یەکێکە لە خانمە ئەفسانەییەکانی تێنسی سەرزەوی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: مامەڵەی هاوڵاتییان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share