گەورەیەکی ئیتاڵیا سوارێزی ڕەت کردووەتەوە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕەتی کردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی-دا واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، لویس سوارێز بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت بۆ تواناکانی گونجاو بێت، بە مەرجیشی نازانێت یانەکە گەورە بێت، بەڵام خەونی ئەوەیە لە خولی ئیتاڵیا یاری بکات.

“لویزیتۆ” لە پێشوودا یانەکانی ڕیڤەرپلەیت، فەنارباخچە، دی سی یونایتدی لە خولەکانی ئەرجەنتین، تورکیا، ئەمریکا ڕەتکردووەتەوە.

مارکۆ کریدیمێر، مامەڵەکار لە دۆسییەی سوارێز زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، “سوارێز-مان پێشکەشی ئەی سی میلان کردووە، بەڵام ئەو یانەیە ڕەتیان کردووەتەوە گرێبەستی پێشکەش بکەن”.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا سوارێز لەگەڵ یانەی مۆنزا لەسەر هێڵە، بەڵام کێشە لە مووچە بەرزەکەیدایە کە شەش ملیۆن یورۆیە، مۆنزا ئامادەیە چوار ملیۆنی بۆ تەرخان بکات.

بابەتی پێشتر

توركیا بۆردومانی موسڵی كرد و 5 كەسی كردە قوربانی

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە ڕوویکردە ئیشبیلیە و ئامادەیە ئاڵوگۆڕ بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share