وزەی خاوێن بەکاردەهێنێت..شەمەندەفەری هایدرۆجینی کەوتە کار

دوای چوار ساڵ لە دەستپێکردنی کارەکانی شەمەندەفەری هایدرۆجینی کە وەک تاقیکردنەوە ماوەی دوو ساڵە بۆ ئەزموون کاری پێدەکرێت، ئێستا بەشێوەی فەرمی شەمەندەفەری کارکەر بە وزەی خاوێن کە بەڕێژەی 100% پشت بە وزەی هایدرۆجین دەبەستێت خرایە خزمەتی گشتییەوە.

پڕۆژەکە ماوەی دوو ساڵە بەشێوەی ئەزموونی دوو شەمەندەفەری هایدرۆجینیی خستووەتە کارەوە، دوای سەرکەوتووبوونی ئەو دوو شەمەندەفەرە ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی و بەرفراوان پڕۆژەکە لە خزمەتی گشتیدا کاردەکات لە ئەڵمانیا.

ئێستا چواردە شەمەندەفەر کە بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای ئەڵستۆمی ئەڵمانییە و بە هایدرۆجین کاردەکەن لە خزمەتی گشتیدان.

شەمەندەفەرەکان لە جێگەی وزەی قورس خانەی هایدرۆجینی یان باتریی کارەبایی بەکاردەهێنن.

شەمەندەفەرەکان دۆستی ژینگەن و هەڵمیان لێوەدەردەچێت، پێشبینی دەکرێت هەر شەمەندەفەرێک یەک ئەمباری هایدرۆجینیی پێویستبێت بۆ کارکردنی یەک ڕۆژی تەواو کە بەخێرایی 80 بۆ 120 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات یان هەندێک کات خێراییەکەی دەگاتە 140 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بڕیارە هەر شەمەندەفەرێک ڕۆژانە لە وێستگەیەکی وزەی هایدرۆجینی بارگاوی بکرێتەوە کە وێستگەکە دەکەوێتە شاری پریمەرفۆردە و کۆمپانیای لایند خاوەندارێتیی دەکات، چاوەڕێدەکرێت لە داهاتوودا وێستگەی تایبەت لە ڕێگاکاندا دابمەزرێنێت بەمەبەستی بارگاویکردنەوەی شەمەندەفەرەکان.

بابەتی پێشتر

كفری.. هاوڵاتییەك لەبەردەم ماڵەكەیدا كوژرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی سیستمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share