رەنگی فەرشی سووری ئۆسکار دەگۆڕدرێت

لە دوای 60 ساڵ لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار و راخستنی فەرشی سوور لەو رێورەسمەدا بۆ ئەمساڵ رەنگەکەی دەگۆڕدرێت.

لە ماوەی 60 ساڵی رابردوو و بەڕێوەچوونی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار زۆر نەریت تێیدا گۆڕاوە، بەڵام تەنها شت کە نەگۆڕابوو رەنگی فەرشەکەی بوو کە سوور بوو، بەڵام ئەمساڵ لە کاتی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە رەنگی ئەویش بۆ بێجی گۆڕدرا.

جیمی کیمیل ئەکتەر و پێشکەشکاری ناسراوی ئەمریکا لەو بارەیەوە وتی، “لابردنی رەنگی سوور لەسەر فەرشی ئۆسکار، ئاستی دڵنیایی ئێمە نیشاندەدات لە روونەدانی هیچ خوێنڕشتنێک”.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغەدەکات

لە ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی تەمەن خوار 17 ساڵان قەدەغەدەکرێت. ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی فلۆریدا پرۆژە یاسایەکی…
Total
0
Share