ئەنتۆنی دژی ئەیاكس قسەی كرد

ئەنتۆنی هێرشبەری بەرازیل ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی ئیدارەی یانەی ئەیاكس گرت بەوەی ڕێگری لێدەكەن پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بكات.

وتیشی: بە یانەی ئەیاكسم وتووە بمفرۆشن و گرێبەستێكی گران لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەكەیە.

ئەنتۆنی پێیوایە چیتر كاتی ئەو لەگەڵ ئەیاكس نەماوە و دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە.

پوختەی قسەكانی ئەنتۆنی

/ ئەیاكس ڕیگری لە ڕۆیشتنم دەكات بە بیانوی ئەوەی پێنج ڕۆژی لەبەردەم ماوە بۆ كڕینی یاریزانی نوێ

/ زۆر بە ڕوونی وتم كە دەمەوێت لە ئەیاكس بڕۆم

/ لەكۆبونەوەی ئەمڕۆدا پێم ڕاگەیاندنەوە كە دەمەوێت بڕۆم

/ پێشتر پشووەكانم كۆتایی پێهێنا بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بە ئیدارە و ڕاهێنەر بڵێم دەڕۆم

/ داوام لە ئەیاكس نەكردوە ڕێگەم بدەن بڕۆم بەڵكو پێموتون بمفرۆشن

/ گەورەترین گرێبەست هاتۆتە بەردەم ئەیاكس بۆئەوەی بمفرۆشن بەڵام ڕێگری دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share