دیۆکۆڤیچ ناچارە لەگەڵ حکومەتی ئوسترالیا ڕێکبکەوێت

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ، ئەستێرەی سڕبی تێنسی سەرزەوی لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا پێشوازی لێدەکرێت، بەو مەرجەی کێشەکەی لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە چارەسەر بکات.

کرەیگ تیلی، بەڕێوەبەری پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا بە میدیاکانی رایگەیاندووە، “نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا پێشوازی لێدەکرێت، ئەگەر بتوانێت ڤیزا بەدەستبهێنێت.”

دیۆکۆڤیچی سڕبی، بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕازی نەبوو بە بەکارهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، ڤیزاکەی لێوەرگیرایەوە و لە ئوسترالیا دەرکرا.

بڕیاریش درا تاوەکو ساڵی 2025 چوونە نێو خاکی ئوسترالیای لێقەدەغە بکرێت، بەڵام لە داهاتوودا حکومەتی ئوسترالیا دەتوانێت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.

تیلی دەڵێت، “لەم کاتەدا نۆڤاک و حکومەت دەبێت کار لەسەر دۆخەکە بکەن و دواتر هەر ڕێنماییەک دەرچوێنرێت ئێمە جێبەجێی دەکەین، دوای ئەوە ئێمە دەتوانین پێشوازی لێبکەین.”

بابەتی پێشتر

ئەگەر بارسا لە ئینتەر نەباتەوە چی ڕوودەدات؟ ئەگەرەکان بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

ڕودیگێر بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share