هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری لە سلێمانی هاوشێوەی هەولێر جێبەجێدەكرێت و ڕێنماییەكانی تایبەت بە مۆڵەتەكەشمان ئاراستە كراوە.
عەقید بەختیار محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گۆڕینی سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێری لە سلێمانی هاوشێوەی هەولێر جێبەجێدەكرێت و هیچ گرفتێكمان نییە و پابەندی بڕیار و ڕێنماییەكان دەبین كە ئاراستەمان كراوە.
ئاشكرایكرد، ڕێنماییەكانی تایبەت بە گۆڕینی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێریمان ئاراستەكراوە كە تێیدا شێوازەكانی مۆڵەتی شۆفێری پۆلێن كراون و بەپێی ڕێنماییەكان كاری لەسەر دەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سیستمە نوێیەكەی مۆڵەتی شۆفێری بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جێبەجێكرا كە بە شێوەی دیجیتاڵی دەبێت، یەكەم مۆڵەتیش درا بە خوودی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
Total
0
Share