هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ دەستی بەسەردادەگیرێت

هاتوچۆی هەولێر هۆشداریدەداتە كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دەڵێت، هەر ئۆتۆمبێلێك بێ تابلۆ لەسەر شەقام ببینرێت دەستی بەسەردادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا كە ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین، فرۆشتن و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل كردووە دەڵێت، دەرچوونی ئۆتۆمبێل لە پێشانگا و کۆگاکانتان بۆ هەر مەبەستێک بێت بۆ سەر شەقامە گشتییەکان، بێ بەستنی تابلۆی (ژمارە کاتی) بێت قەدەغەیە.

دەشڵێت، هەر ئۆتۆمبێلێک بێ تابلۆ لە شەقام ببینرێت، راستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆ دەستی بەسەردادەگیرێت و کۆمپانیاکەش سزادەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگرتنی گەنم دەستیپێكرد.. شایستە داراییەكانی جوتیاران دەخرێتە بودجەی 2022ی عێراقەوە

وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (2014-2015-2016)، بخرێتە بودجەی ساڵی 2022. ئەمڕۆ یەکەم…
Total
0
Share