داواکارییەکی بەپەلەی ڤاکسینی مۆدێرنا بۆ ئەوروپا و ئەمریکا

کۆمپانیای دەرمانیی مۆدێرنای ئەمریکی داوا لە ئەوروپا و ئەمریکا دەکات بەپەلە مۆڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی پێبدرێت چونکە ڤاکسینەکە دەتوانێت دۆخی ئەوروپا و ئەمریکا بگۆڕێت.

کۆمپانیاکە لە کۆتا لێکۆڵینەوەی لەسەر خۆبەخشەکان ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڤاکسینەکەی مۆدێرنا لە ٪94،1 کاریگەرە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

داواکارییەکەی مۆدێرنا لە ئەوروپا و ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پێشتر کۆمپانیای فایزەر کە ئەویش خاوەنی ڤاکسینێکە دژی کۆرۆنا داوای لە ئەمریکا کردبوو مۆەڵەتی بەپەلەی پێبدەن تا بتوانێت ڤاکسینەکەی بەکاربهێنێت و ئەنجامەکەی ببینرێت.

تا ئێستا سێ ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا کاریگەریان لەسەر لاشەی مرۆڤ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە لە ٪90  و داواش دەکەن وڵاتان مۆڵەتیان بدەنێ بۆ کوتانی خەڵک و دەرکەوتنی کاریگەری ئەرێنی ڤاکسینەکە لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share