ڤاكسینە ئەمریكییەكە لەسەر دەیان هەزار كەسی ناوچە جیاوازەكانی جیهان تاقیكراوەتەوە

ئەو ڤاكسینەی دژە كۆرۆنا كە كۆمپانیا ئەمریكییەكە باسی لێوەكرد، لەسەر دەیان هەزار خۆبەخش تاقیكراوەتەوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە “بێ ئەوەی زیانی هەبێت”.

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی تایبەت بە دەرمان ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “لە شیكارییە سەرەتاییەكان بۆمان دەركەوتووە ڤاكسینەكەمان زیاتر لە 90% كاریگەرە”.

ڤاكسینەكە لەسەر 43 هەزار كەسی خۆبەخش تاقیكراوەتەوە، ئەو كەسانە كراون بە دوو گروپەوە گروپێكیان ڤاكسینەكەی دژ بە كۆرۆنایان دراوەتێ و گروپی دووەمیش چارەسەرێكی وەهمی “ناڕاست”یان پێدراوە، دواتر دەركەوتووە ئەو گروپەی كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە تەنها 10%یان تووشی كۆرۆنا بوون، لەبەرامبەریشدا ئەوانەی چارەسەرە ناڕاستەكەیان دراوەتێ 90یان توشبوون.

كۆمپانیای فایزەر ئەوەی خستوەتەڕوو، حەوت ڕۆژ پاش بەكارهێنانی ڤاكسینی دووەم و 28 ڕۆژ پاش بەكارهێنانی ڤاكسینی یەكەم بەرگریی لەش دژ بە كۆرۆنا دروست بووە.

لەبارەی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە، كۆمپانیاكەی دەرمان ئەوەی ئاشكراكردووە، پلانی هەیە ڕەزامەندیی بەڕێوبەرایەتیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی وەربگرێت بۆ ئەوەی بۆ باری لەناكاو ڤاكسینەكە بەكاربهێنێت بۆ توشبووان.

فایزەر لە هەفتەی سێیەمی ئەم مانگەدا چاوی لەوەیە كە هەندێك ئاماژەی دیكەی بۆ ڕوون ببێتەوە لەبارەی ڤاكسینەكەی دژە كۆرۆنا.

سەبارەت بە شێوازەكانی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە، كۆمپانیای فایزەر ئاشكرایكردووە، 42%ی ئەو كەسانەی ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە خەڵكانی ناوچە جیاجیاكانی جیهان بوون، 30%یشیان خۆبەخشە ئەمریكییەكان بوون، كە لە ڕەگەز و بنەچەی جیاواز بوون.

میدیاكانی جیهان و ئەمریكا بە گرنگەوە لەو هەنگاوە نوێیەی كۆمپانیا ئەمریكییەكە دەڕوانن، وەك ئاماژەیەكیش بۆ كۆتاییهێنان بە ڕۆژانی مەترسیداری كۆرۆنا ناوی دەبەن.

پاش ئەو هەواڵەی كۆمپانیای فایزەر، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گەشبینیی خۆی بۆ ئەو ڤاكسینە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، “تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینە تا ئێستا ئەرێنین”.

تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ڤاكسینەكەی فایزەر ڕەنگە لە بەهاری ساڵی 2021ەوە بارودۆخی پەتای كۆرۆنا بە تەواوی بگۆڕێت”.

بابەتی پێشتر

ڕێككەوتنی عێراق لەگەڵ وڵاتاندا پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە؟

بابەتی دواتر

ئەو خواردنانەى کە دەبێت لە پایزدا بخورێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share