گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەیشتە ئەوروپا

وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی نوێی ‏‏”‏B.1.1.529‎‏” کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە ئۆمیکرۆن ناوی بردووە، ڕاگەیاند. ‏

وەزارەتی تەندروستیی بەلجیکا ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی پشکنینیان بۆ گومانلێکراوێکی ‏تووشبوو بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کردووە و ئەنجامی پشکنینەکە پۆزەتیڤ بووە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی بەلجیکا، ئەو کەسەی تووشی گۆڕاوە نوێیەکە بووە، لە ‏دەرەوەی بەلجیکا گەڕاوەتەوە و ڤاکسینی وەرنەگرتووە، هەروەها پێشتریش تووشی ‏COVID-19‎‏ نەبووە.‏

مارک ڤان راینست زانای بەلجیکیی بواری پەتاناسی لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەو تووشبووە لە بەلجیکایە و ‏‏11ی ئەم مانگەدا لە وڵاتی میسر گەڕاوەتەوە.‏

وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “نازانین ئایا ئەو گۆڕاوە نوێیە ‏مەترسیدارە یان نا”، لیژنەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی ‏COVID-19‎‏ بەدواداچوون بۆ ‏مەترسییەکانی دەکەن.

شەوی ڕابردووش فڕۆکەیەکی هاتوو لە باشووری ئەفریقاوە لە ئەمستردامی هۆڵەندا نیشتەوە، دوای پشکنین دەرکەوت 61 تووشبووی گۆراوی ئۆمیکرۆن لەناو فڕۆکەکەدا بوون لەکاتێکدا دەسەڵاتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تاوەکو ئێستا سەرجەم پشکنینی سەرنشینەکان ئەنجامەکانی دەرنەچووە تاوەکو بزانین ژمارەیەکی زیاتری تووشبوو هەبوون لەناویاندا.

پێشتر دوای سەرهەڵدانی گۆڕاوە نوێیەکە، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ‏یەکێتیی ئەوروپا داوای کرد گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەی گۆڕاوەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، ‏ڕابگرن.

هەروەها داوایكرد بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان زیاتر و پرۆسەی کوتان بە ڤاکسینەکانی ‏دژەکۆرۆنا خێراتر بکرێت.‏

بابەتی پێشتر

لەیلا گیوڤەن بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا

بابەتی دواتر

یەكەم ژنە سەرۆك وەزیرانی سوید تەنها 7 كاتژمێر لە پۆستەكەیدا مایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سارس لە هەرێم بوونی هەیە؟

ڕاگەیەندراوێكی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە هاوڵاتییانی خستە بارودۆخێكی شڵەژاوەوە، بەوەی ڕایگەیاند، “جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە”.…
Total
0
Share