ئەنجومەنی وەزیران کێشەکانی ئاوی خواردنەوە تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدەدات، لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان تاوتوێدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدرێت.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و کێشە و چارەسەرەکانی.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا زانیاری سەبارەت بە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریی گشتی، کە لە کابینەی نۆیەمدا جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان دەخرێنەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروێزخان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەكات كە لە چاوپێكەوتنێكدا هەڵپەڕی

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بڵاوکردەوە، بڕیاری ڵیکۆڵینەوە و سزادانی ئەو…
Total
0
Share