(ڤیدیۆ) چێڵسی لە “ئایلاند ڕۆد” سێ خاڵی لەدەستدا

یانەی لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی سێیەمی وەرزی نوێ (2022/2023)ی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، یانەی خانەخوێ بردنەوەی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی لیدز یونایتد لە یاریگای “ئایلاند ڕۆد” میوانداریی چێڵسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی جیسی مارش کۆتاییهات.

گۆڵەکانی لیدز لە خولەکەکانی 33، 37، 69 لەلایەن برێندن ئارۆنسۆن، ڕۆدریگۆ، جاک هاریسۆنەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیدز یونایتد سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە حەوت خاڵەوە و بە شێوەیەکی کاتی بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سەرکەوت، یانەی چێڵسی-ش بە چوار خاڵەوە بۆ پلەی 12 دابەزی.

بابەتی پێشتر

دوای 18 ساڵ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی خورماتوو تەواودەكرێت

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان پێنج كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و پێناچێت لە یاریی دەستپێکدا بەرامبەر سعوودیە…
Total
0
Share