یوڤانتۆس لە بارەی پێرلۆوە بڕیاریدا

لە کۆتا کۆبوونەوەی ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەری یانە دراوە، بەلایەنی کەمەوە تاوەکو کۆتایی وەرز.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ، دووشەممە بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەرەوە ئەنجامداوە، بڕیاردراوە ڕاهێنەرەکە دوورنەخرێتەوە و بەلایەنی کەمەوە تاوەکو کۆتایی وەرز لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

دی مارزیۆ، شارەزای بواری گواستنەوەکان، هەمان ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، کە لە کۆتایی وەرزدا بەدەستهێنانی یەکێک لە پلەکانی دووەم تاوەکو چوارەم بۆ پێرلۆ دەکرێتە مەرج.

لە ئەگەری بەدەستهێنانیاندا و بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەگەر هەیە لە پۆستەکەیدا بەردەوامبێت، بەپێچەوانەشەوە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و بۆ وەرزی نوێ ڕاهێنەرێکی دیکە تەرخاندەکرێت.

هەندێک لەسەرچاوە ئیتاڵییەکان پێیانوایە، بەردەوامبوونی پێرلۆ لە پۆستی ڕاهێنەری لاڤیکیا سنیۆرا ئاستەمە، وەک جێگرەوەشی ناوی زینەدین زێدان پیشنیازدەکەن، کە لە ڕیاڵ مەدرید فشاری قورسی لەسەرە و هەموو ئەگەرەکان بە ئاڕاستەی دەستلەکارکێشانەوەیین لە کۆتایی وەرزدا.

بابەتی پێشتر

كاردانەوەی كوشتنی چالاكوانەكەی كەربەلا گەیشتە بایكۆتكردنی هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

ئەگەر یەکسانبوون لە لالیگا ڕووبدات، کێ دەبێتە پاڵەوان؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share