ئەستێرەکانی پێشووی بەرشەلۆنە روو لە ئینتەر میامی دەکەن

دوای ئەوەی ئەلبا، بوسکێتس و سوارێز پەیوەندییان بە یانەی ئینتەر میامییەوە کرد، پێدەچێت فیلیپ کۆتینیۆ-ش بۆ یاوەریكردنی مێسی پەیوەندیی بەو یانەیەوە بکات.

لەئێستادا ئەستێرە بەڕازیلییەکە یاریزانی یانەی ئاستۆن ڤێلایە و بە خواستن یاری بۆ یانەی دوهەیلی قەتەری دەکات و، لە سەرەتای وەرزەوە تەنها 419 خولەک یاری کردووە.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوە کرد، رەنگە کۆتینیۆ روو لە ئەمریکا بکات ئەگەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە قەتەرییەکە هەڵبوەشێتەوە، هەروەها ئەو یاریزانە جگە لە ئینتەر میامی، ئارەزووی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسیی ئەمریکی هەیە.

 

بابەتی پێشتر

قەرەبووكردنەوەی بەركەوتووانی كیمیایی لە هەڵەبجە قۆناغێكی نوێ دەبڕێت

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی: تێکڕای نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ ساڵی 2024 دەگاتە 81 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share