كاسیمیرۆ پەیوەندی كرد بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە

بەشێوەیەكی فەرمی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید گواستنەوەی كاسیمیرۆیان بۆ ئینگلتەرا ڕاگەیاند.

یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرایكرد، بە 72 ملیۆن یۆرۆی كاش و 13 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری، گرێبەستیان لەگەڵ كاسیمیرۆی بەرازیلی ئیمزاكردووە.

كاسیمیرۆ دەبێتە سێیەم یاریزان كە لە مانچستەر یونایتد لەدوای ڕۆناڵدۆ و دی خیاوە زۆرترین موچە وەربگرێت.

كاسیمیرۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید 18 ناسناوی بردۆتەوە كە پێنجیان ناسناوی چامپیۆنز لیگ بوون.

بڕیارە ئەمڕۆ یاریزانە بەرازیلییەكە بگاتە ئینگلتەرا بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات.

پێشبینی ناكرێت یاریزانە بەرازیلیەكە بتوانێت لە یارییەكەی دوو شەممە بەرامبەر لیڤەرپوڵ یاریی بكات.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: زەوییەکی 400 مەتری لە هەولێر بە کەمتر لە نرخی کیلۆیەک تەماتە فرۆشراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلینگهام زێدانی نوێیە

بیلینگهام ئەستێرەى نوێی یانەى ڕیاڵ مەدریدە و وەک زێدان لە ناوەڕاستدا مامەڵە دەکات بیلینگهام دوو یاریی کردووە لەگەڵ…
Total
0
Share