چامپیۆنزلیگ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ڕەنگە یاری کۆتایی لە نیویۆرک بکرێت

سەرۆکایەتی یوێفا بیر لەوە دەکاتەوە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بباتە ئەمریکا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) بە نیازە لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە شێواز و سیستمی بەڕێوەچوونی خولی یانە پاڵەوانەکاندا بکات، گۆڕانکاریەکانیش بە سوودی هەوادارانی وەرزش لە کیشوەری ئەمریکا دەبێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە گۆڕانکاریەکان بریتی دەبن لە زیادکردنی یانە بەشدارەکان بۆ 36 یانە، هەر یانەیەک 10 یاری پاڵاوتن بەرانبەر ڕکابەرانی ئەنجامدەدات و براوەکان دەگەن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان، ئەم پلانەش لە ساڵی 2024وە بۆ ماوەی نۆ ساڵی یەک لەدوای یەک جێبەجێدەکرێت و لە ژێر باری تاقیکردنەوەدا دەبێت.

بەپێی زانیاریی بەدەستهاتووەکان، لە پێشوودا ئالیکساندەر چیفرینی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە پلانیدابووە خولە ئەورپیەکە بە جیهانی بکات و ڕایگەیاندووە، کە گەشتکردنی تیمێک لە ئازەربایجانەوە بۆ پۆرتوگال هاوشێوەی گەشتکردنیانە بۆ ئەمریکا.

ئەگەر چامپیۆنزلیگ لە ئەمریکا ئەنجامبدرێت داهاتە داراییەکانی یوێفا زۆر زیاددەکات

ڕۆژنامەی زە سەن دووپاتیدەکاتەوە، یەکێک لە بیرۆکەکان ئەوەیە یاری کۆتایی خولەکە لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا ئەنجامبدرێت، کاتژمێری یارییەکەش گونجاوبێت بۆ هاندەرانی تۆپی پێ لە ئەوروپا و ئاسیا و کیشوەرەکانی دیکە.

ئەم هەنگاوەی یوێفا ئامانجی وەرزشی و لەهەمان کاتدا دارایی لە پشتە، بەم هۆیەوە ئەگەرێکی زۆر هەیە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار داهات تەنها لە ئەمریکا بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: ئەو لایەنەمان ئاشكرا كردووە كە بەرپرسیارە لە هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێر

بابەتی دواتر

لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕۆما کێ قەرەبووی دزیکۆ دەکاتەوە؟

بەم نزیکانە ئیدین دزیکۆ یانەی ڕۆما ڕووەو ئینتەر میلان بەجێدەهێڵێت، بەڕێوەبەرانی یانە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی جێگرەوە دەستپێکردووە.…
Total
0
Share