(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 14 له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو شەممە، یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤه‌رپوڵ ئەنجام درا، ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد و بۆ جاری 14 له‌ مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی خوله‌ ئه‌وروپییه‌که‌.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2021-2022، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ستاد دو فرانس به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی یاری کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام لە بەرژەوەندیی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.

گۆڵەکەی لۆس بلانکۆس لە خولەکی 59 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆره‌وه‌ تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ڕیاڵ مەدرید بۆ جاری 14 له‌ مێژوویدا بووه‌ خاوه‌نی ناسناوه‌که‌، که‌ ئه‌وه‌ش یه‌که‌مین جاره‌ له‌مێژووی تۆپی پێدا یانه‌یه‌ک به‌و ڕیکۆرده‌ ده‌گات، هه‌روه‌ها کارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ یه‌که‌مین ڕاهێنه‌ر به‌درێژایی مێژووی تۆپی پێ، چوار ناسناوی چامپیۆنزلیگ ده‌خاته‌ هه‌گبه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانییه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

مالیكی و سامەڕایی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغەکانی 12 و 9 ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە چاڤی دەرناکات

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داهاتووی چاڤی ڕاهێنەر کۆبونەوەى ئەنجامدا و لەکۆتاییدا متمانەیان پێبەخشییەوە. دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى بەرشلۆنە…
Total
0
Share