وێنەی ئەو سێ ئامۆزایەی بە یەك ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

سێ هاوڵاتیی دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆك، لە كاتی گەشتێكیاندا بۆ ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوون و گیانیان لەدەستدا.

فەخری هەرکی، مەخسید هەرکی و عەلی هەرکی سێ ئامۆزا بوون و دانیشتووی ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆك بوون، ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا.

نورەدین هەركی ئامۆزای سێ قوربانییەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تەرمی سێ ئامۆزاكەی لە شاری پیرانشارن و دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لە زێدی خۆیان بەخاكدەسپێردرێن.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییەك لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ برینداركرا

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. دوو برا بەسەختی برایەکی دیکەیان بە چەقۆ بریندار دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share