كەركوك.. تۆمەتبارێك كە 63 ملیۆنی لە كەسێكی نزیكی دزیبوو دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە 63 ملیۆن دیناری لە یەكێك لە خزمەكانی دزیوە، پارەكەشیان بۆ گەڕاندووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، دوێنێ هەینی هێزێكی بنكەی پۆلیسی قەرەهەنجیر پاش كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریی كامێراكان كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتباربوو بە دزینی 63 ملیۆن دینار لە ماڵی یەكێك لە كەسە نزیكەكانی.

پۆلیس ئاشكرایكرد، پارەكەیان بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە، وتەش لە تۆمەتبار وەرگیراوە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە تا ئەوكاتەی ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی کوردستان: هیچ سەرپێچییەک لە هەرێم تۆمارنەكراوە

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک لیژنە پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share