ڕاهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، دیێگۆ سیمیۆنی بازێکی تاکتیکی گه‌وره‌ی له بواری تۆپی پێدا ناوه و له دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگ و به‌هێزدا ده‌ستبه‌رداری پلانه به‌رگرییه‌کانی بووه.
“چولۆ” چه‌ندین ساڵه به پلانی 4-4-2 سیستمێکی به‌رگریکاری یاریده‌کات و شێوازه‌که‌ی به چولۆیزم ناوی ده‌رکردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ر یانه‌یه‌ک به‌شێوه‌ی به‌رگری یاریبکات ده‌خرێته ژێر سێبه‌ری ڕاهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌وه.
له‌م وه‌رزه‌دا چولۆ هه‌نگاوێکی سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌کراوی ناوه، له دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا به‌هۆی پێکانی یاریزانانیه‌وه سیستمی نوێ و پلانی 3-5-2ی په‌یڕه‌وکردووه، گرنگی به کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ و گوشاری هێرشبه‌ریداوه، ئه‌م پلانه نوێیه‌ش به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه و ڤالێنسیا تاقیکراوه‌ته‌وه و سه‌رکه‌وتوو بووه.
به‌رگرییه‌کی زیره‌ک
ساڤیچ، هێرمۆسۆ، خیمینێز ئه‌و سێ به‌رگریکاره‌بوون که وه‌ک سه‌نته‌ری پلانه نویێه‌که کاریان کردووه، له هێڵی به‌رگری چه‌سپاون و بوونه‌ته دیوارێک له‌به‌رده‌م هێرشبه‌ران، ئه‌رکی لۆدی و تریپێ و کاراسکۆیان له باڵه هێرشبه‌رییه‌کانه‌وه ئاسانکردووه .
ئه‌م هه‌نگاوه یاریده‌ده‌ریان بووه له یاریکردن له باری پانی یاریگاوه بۆ باری درێژی به‌تایبه‌ت له باڵه‌کانه‌وه.
ناوه‌ندی به‌رگری بوونی نییه
کوکی له سه‌نته‌ری ناوه‌ند یاریده‌کات و له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیه‌کانی ئه‌ڵماسییه ئه‌رکی ئاڕاسته‌کردنی تۆپه بۆ هیڵی پێشه‌وه، له هه‌مان کاتدا به دوو ناوه‌ندی هێرشبه‌ری ئۆکسجینی بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت که ئه‌وانیش مارکۆس یۆرێنتی و ساول نیگوێزن.
کۆنتڕۆڵ و پۆزیشن
له دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بارسا و ڤالێنسیا، ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له نیوه‌ی یاریگای یانه ڕکابه‌ره‌کاندا هه‌وڵی پۆزیشن و کۆنتڕۆڵکردنی تۆپی داوه، به پێچه‌وانه‌ی چۆلۆیزمه‌وه، له نیوه یاریگای خۆیاندا چڕییان گواستووه‌ته‌وه بۆ یاریگای ڕکابه‌ران، هۆکاره‌که‌ش بوونی چه‌ندین ناوه‌ندی هێرشبه‌ری وه‌ک کوکی، و یۆرێنتی، هه‌روه‌ها هێرشبه‌رانی وه‌ک جواو فیلێکس و کاراسکۆ و لیمار بووه.
سه‌ربه‌ستی هێرشبه‌ری
هه‌ریه‌ک له لیمار و فیلێکس له هێڵی هێرشبه‌ری سه‌ربه‌ستییان پێدراوه، دووانه‌ی ناوبراو توانیویانه به‌م شێوه‌یه جادووی پێیه‌کانیان له ڕکابه‌ران بکه‌ن، زۆرینه‌ی کاته‌کانیان له سێ یه‌کی یاریگای ڕکابه‌راندا به‌ڕێکردووه، له هه‌ردوو بواری دروستکردنی گۆڵ و تۆمارکردنیدا کاریگه‌رییان هه‌بووه.