شێڵڤی: نیوکاسڵ دەگاتە ئاستی سیتی و پاریس

ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ، جۆنجۆ شێڵڤی پەیامێک ئاراستەی هاندەران دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، یانەکەیان هاوشێوەی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی گەورە دەبێت.

شێڵڤی بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “ئەم یانەیەی ئێمە مەزن دەبێت، کاتێک دەڵێم مەزن، مەبەستم لە گەورەیی یانەکەیە هاوشێوەی یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی”.

هەروەها دەڵێت، “ئەو بابەتە کاتی دەوێت، پرۆسەیە بۆ بنیاتنانەوە، بەڵام نیوکاسڵ دەتوانێت بگاتە لووتکە، تەنها پێویستمان بە خۆڕاگرییە، بەلامەوە گرنگە ببم بە بەشێک لەو پرۆسەیە”.

سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە لە ماوەی ڕابردوودا زۆرینەی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵی کڕییەوە، ئیدی هاوی ڕاهێنەر و چەند یاریزانێکیان کڕی، لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا سەرکەوتوو بوون لە بردنەوەی 10 لە کۆی 15 یاری و تۆمارکردنی شەش بردنەوەی لەسەریەک، بەو جۆرەش لە دوایین پلەکانی پریمەرلیگ و مەترسی دابەزینەوە هەنگاویان ناوە بەرەو پلەی نۆیەم.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە هاوینی 2022 جارێکی دیکە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە بە سەرپەرشتی شێخ محەممەد بن سەلمانی شازادەی سعوودیە، دەگەڕێتەوە ناو بازاڕی گواستنەوەکان و چەندین گرێبەستی نوێ واژۆ دەکات.

بابەتی پێشتر

پێگەی مێسی لە لیستی باشترینەکاندا میدیاکانی سەرسام کردووە !

بابەتی دواتر

بەریتانیا.. لەهەمان شوێنی هێلكەبارانەكە ساڵیادی زەردەشت عوسمان دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share