داهاتووی هالاند و یوڤیچ بەیەکەوە گرێدراوە

ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕۆیشتنی ئێرلینگ هالاند، هەوڵ بۆ گواستنەوەی لوکا یوڤیچی سڕبی دەدات.

ماڵپەڕی “فیچاجێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەدووری نازانن ئێرلینگ هالاند لە میرکاتۆی هاوینی 2022 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئامادەکارییان کردووە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکەی بە لوکا یوڤیچی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید.

یوڤیچ لە هاوینی 2020 بە تێچووی 60 ملیۆن یورۆ لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، تاوەکو ئێستا 49 یاریی بۆ ڕیاڵ مەدرید یاریکردووە، تەنها سێ گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە، نرخی گواستنەوەشی بۆ 20 ملیۆن دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆی کین: شەش یاریزان شایستەی درێسی مانچستەر یونایتد نین

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن داوای یەكلاكردنەوەی چارەنووسی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share