بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، “كۆبوونەوەی گفتوگۆی نیشتمانیی عێراقی” لە كۆشكی میری لە بەغداد دەستیپێكردووە و د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەشداری كۆبوونەوەكەن.
كۆبوونەوەكە دوای داواكارییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دێت، كە داوای لە سەركردەی لایەنەكان كرد گفتوگۆی نیشتمانیی جددی دەستپێبكەن لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی سیاسی و بەشداربوون لە هێوركردنەوەی دۆخەكە و پاراستنی ئاشتەوایی.
دوای زیاتر لە 10 مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، هێشتا كابینەی نوێی حكومەت پێكنەهێنراوە و كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران بە پێكهێنانی حكومەت ئەنجامنەدراوە.