عێراق سنوورەكانی بە ئەلۆڤێرا دەچێنێت

حكومەتی عێراق چوار ملیۆن ڕووەكی ئەلۆڤێرای لەسەر سنوورەكانی باشوور و خۆرئاوای وڵاتەكە چاندووە و وەزارەتی كشتوكاڵ سەركەوتوویی پرۆسەكەی ڕاگەیاند.

تایبەتمەندی و سوودەكانی ئەلۆڤێرا

ئەلۆڤێرا لە خێزانی ڕووەكە دڕكاوییەكانە، قەدی نییە و گەڵاكانی پانن، بەرزییەكەی لە نێوان 60 – 100 سانتیمەتردایە. ئەم ڕووەكە لە وڵاتانی گەرم و ناوچە بیابانەكاندا دەڕوێت و بەرگەی پلەی گەرمای بەرز و بێئاوی دەگرێت. ئەلۆڤێرا چەندین جۆری هەیە، هەندێكیان گوڵدەگرن و هەندێكیش بەرووبوومێكیان هەیە هاوشێوەی هەنجیرە بەڵام دڕكاوییە.

بەپێی سەرچاوەكان لە سەردەمانی كۆنەوە ئەلۆڤێرا بۆ چارەسەری پزیشكی بەكارهێنراوە، چونكە شیلەكەی یارمەتیدەرێكی باشە بۆ خێرا گیرسانەوەی برین و كەمكردنەوەی كاریگەریی سووتانی پێست و هێوركردنەوەی، لەگەڵ یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك و بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، تەنانەت بەپێی توێژینەوەیەكی ئیتاڵی، خواردنەوەی شیلەی ئەلۆڤێرا بۆ كەسێكی تووشبووی شێرپەنجە كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرێت، كاریگەریی پرۆسەی چارەسەركردنەكە لە جەستەیدا خێرا و باشتر دەكات.

سەرباری سوودەكانی بۆ تەندروستی، ساڵانێكە ئەلۆڤێرا و شیلەكەی چوونەتە بواری جوانكارییەوە و شارەزایان شیلەی ئەو ڕووەكە بە سوودبەخش بۆ قژ و پێست ناوزەد دەكەن.

بابەتی پێشتر

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا مەترسین بۆ لەناوچوونی 40%ی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان

بابەتی دواتر

لە سلێمانی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share