تەندروستیی جیهانی رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای زۆر بڵاودەکاتەوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ژمارەیەک رێنمایی بڵاودەکاتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەرمای زۆری ئەم وەرزە و خۆپاراستن لێی.

رێنماییەکان پێنج جۆرن و سەرجەمیان پەیوەستن بە مانەوە لە ماڵەوە بۆئەوەی ناوەوەی ماڵەکان و شوێنی کارەکانمان بە فێنکی بمێنێتەوە.

رێنماییەکان بەمجۆرەن:

  • پارێزگاری لە پلەی گەرمیی ماڵەکەت بکە لە رۆژدا لە 35 پلەی سەدی و لە شەودا 24 پلە با جێگیربێت.
  • بەیانیان زوو و شەوان دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەت بکەرەوە بۆئەوەی گۆڕانکاری لە هەوای ماڵەکەتدا رووبدات.
  • ئەو دەرچە و پەنجەرانەی لە ماڵەکەتدا کە تیشکی خۆری لێوە دێتە ژوورەوە دایبخە و بیانگرە.
  • پەردەکانی ناو ماڵەکەت دابدەرەوە لە هەموو شوێنەکان.
  • با هەمیشە هەواگۆڕکێی ناو ماڵەکەت ئیش بکات و هەوا گەرمەکان بەرزبکاتە و بیگۆڕێت.
بابەتی پێشتر

عەلی حەمە ساڵح: لەم کابینەیەدا هەشت تریلیۆن دیناری مووچە نەدراوە

بابەتی دواتر

بەکارهێنەرانی سریدز 100 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share