ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو تیرۆریست لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركران و لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان و تیرۆریستەكاندا هاوڵاتییەك شەهیدبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە لە كاتێكدا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە ئەركێكی فەرمیدا و لەسەر فەرمانی دادوەر لەناو بازاڕی شاری سلێمانی هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی دوو تیرۆریست دەستپێكرد، بەڵام لەكاتی دەستگیركردنیاندا تیرۆریستەكان هەوڵیاندا خۆیان دەربازبكەن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هێزەكانمان لێیان هاتنە دەست و قۆڵبەست كران كە جێگەی داخە لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەكەدا لەگەڵ تیرۆریستەكان هاوڵاتییەكی شارەكەمان لە خێزانێكی دڵسۆز و خەباتگێرن شەهیدبوو كە وەك بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئەوپەڕی دڵتەنگيی خۆمان و پرسە و ماتەمینی ڕادەگەیەنین”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێندرا و لیكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.…
زیاتر ببینە

جارێكی دیكە ڕێگریی لە گواستنەوەی زیندانیانی شیلادزێ كرا بۆ زیندانی گەورانی هەولێر

نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، ئاسایشی گشتی جارێكی دیكە ڕێگریی كردووە لەوەی كە زیندانیانی شێلادزێ بگوازرێنەوە زیندانی گەورانی…
Total
0
Share