بڕیاری نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ لەمەوبەدوا عێراق و هەرێمی كوردستان میكانیزمێكی هاوبەش بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەگرنەبەر دەشڵێت، ” لەمەوبەدوا بەیەك مەرج و رێنمایی و رسوومات ئۆتۆمبێل لە عێراق و هەرێمی كوردستان هاوردەدەكرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەمید زیاد قەیسی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵەكانی عێراقی راگەیاندووە، بە رێنمایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری یەكخستنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ عێراق و ھەرێم كوردستان دراوە، چونكە هەردوولا دەیانەوێت لەسەرتاسەری عێراقدا بە یەك شێواز ئۆتۆمبێل هاوردەبكرێن.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاردراوە كە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەرێم و عێراقدا یەكبخرێت بە جۆرێك كە بە یەك مۆدێل و مەرج ئۆتۆمبێل هاوردەبكرێن و هەمان رسوومات لەسەرتاسەری عێراقدا بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و جۆرەكانی وەربگیرین.

راشیگەیاند، چەند كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدراوە و دواتر راسپاردە و پێشنیازەكان دەخرێنە بەردەم وەزارەتی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندار كە كاری جدیی لەسەر بكات و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی یەكەم رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە. سبەینێ هەینی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش-سلێمانی، رایگەیاند، بکوژی ژنەکەی گەڕەکی قڕگە دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش-سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 27ی ئەیلولی…
Total
0
Share