كەسێك بە تۆمەتی بڕینەوە و سووتاندنی درەخت دەستگیركرا

بە تۆمەتی بڕینەوە و سووتاندنی دار و درەخت و فرۆشتنی خەڵووز بە نایاسایی، تۆمەتبارێك لە سنووری خانەقین دەستگیركرا.

پۆلیسی دارستانی خانەقین وێنەكانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ناردووە و دەڵێت، دوای چاودێریكردن، هێزەکانی پۆلیسی دارستانی خانەقین کەسێکیان دەستگیرکردووە کە درەختەكانی گوندی گۆڕەشەلەی بڕیوەتەوە.

بەپێی لێدوانی پۆلیسی دارستانی خانەقین، ئەو كەسە لە گوندی گۆڕەشەلەی ناحیەی قۆرەتووی سنووری قەزای خانەقین، دارەكانی سوتاندووە و کڕین و فرۆشتنی بە دار و خەڵووزەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنێکی ناتەندروستمان داخست

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “شوێنێکی ناتەندروستمان داخست”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، هاوڵاتییانی گەڕەکی (وڵوبە) سکاڵایان ئاراستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share