(ڤیدیۆ) دێربیی له‌نده‌ن به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی نایابی ئینگلته‌را بۆ وه‌رزی 2022/2023، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر تۆتنهام یه‌کسان بوو.

ئەمشه‌و یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی دووه‌می خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی چێڵسی له‌ یاریگای “ستامفۆرد بریج” میوانداریی تۆتنهامی هاوسێی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “بلوز” له‌ خوله‌که‌کانی 19، 77 له‌لایه‌ن کالیدۆ کۆلیبالی و ڕیس جه‌یمسه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی “سپێرز” له‌ خوله‌که‌کانی 68، 90 له‌لایه‌ن پیێر ئیمێل هۆیبێرگ و هاری که‌ینه‌وه‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکه‌، تۆتنهام به‌ کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “پریمه‌رلیگ” سه‌رکه‌وت، یانه‌ی چێڵسی ڕکابه‌ریشی به‌ چوار خاڵ و جیاوازی گۆڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدا جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ تۆمار کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی دەڵێت شەرم دەکەم

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە شەرم دەکات لەودۆخەى تێی کەوتون و پێیوایە دەبێت بە زوترین کات ڕیزەکانی خۆیان ڕێکبخەنەوە.…
Total
0
Share