جەنگێکی تەکتیکی لە دەرەوەی هێڵەکانی یاریگا

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی بەردەوام پشت بە پلانی فشار کردن دەبەستێت بۆ سەر هەڵگری تۆپ، هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە تۆپ لە پێیەکانی یاریزانی ڕکابەر وەربگرێتەوە، بەدوای پچڕاندنی خێرای تۆپەوەیە لە ڕکابەران، لە بەرامبەردا یاریزانانی وەک مۆدریچ و کرۆس بە توانای کۆنترۆڵکردن و ڕاگرتنی تۆپ جیا دەکرێنەوە.

ئەمشەو کلۆپ هەوڵ دەدات مۆدریچ و کروس تووشی سەرلێشێواندن بکات و بە فشاری قورس هەوڵ دەدات لە بونیادنانی هێرشەکان بێبەشیان بکات.

شێوازی ئەنچیلۆتی-یش بەندە بە گەڕانی یاریزانی ڕکابەر بۆ تۆپ، کە لە ئەنجامدا گۆڕانکاری لە پێگەکاندا ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لە هێڵەکانی ناوەند و بەرگریی لیڤەرپوڵ.

میتۆدی کارلۆ ئەنچیلۆتی سیاسەتی “کاردانەوە”یە، ئەم ڕاهێنەرە لە داخستنی مەوداکاندا شارەزایە و لە هێرشی پێچەوانەشدا خێرایە، گومانی تێدا نییە کاتێک ڕووبەڕووی تیپێک دەبێتەوە کە بە توندی فشار دەکات، مەودایەکی فراوان لەپشت هێڵی بەرگریکردنەوە دروست دەبێت، بەم جۆرە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دەتوانن بگەنە گۆڵی ئالیسۆن بیکەر.

لە بەرامبەردا چارەسەرە هێرشبەرییەکانی کلۆپ بەندە بە بوونی دوو باڵی بەرگریی “فوول باک”ی ناوازە، ئارنۆڵد و ڕۆبێرتسۆن، هاوشانی لێهاتوویی سەڵاح و دیاز لە باڵەکانی ڕاست و چەپ و گۆڕانکاری پێگەکان لە نێوان مانێ و دیاز، پاشان سەرنجدانی فابینیۆ و ڤان دایک و ماتیپ لە تۆپە بەرزەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بۆ قۆناغی (16) سه‌رکه‌وتن

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی سێیه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا به‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share