وردەكاری كێشەكەی مباپی لە یارییەكەی مۆنتیپیلێ چیبوو؟

شەوی ڕابردوو یانەی پاریس پێنج بە دوو لە یانەی مۆنتیپیلێی بردەوە.
لە یارییەكەدا كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی بێزار و بێتاقەت دیار بوو.
چەند جارێكیش لە كاتی هێرشبردنی تیپەكەیدا كاتێك پاسیان پێنەدەدا، توڕە دەبوو، دەگەڕایەوە و بەشداری هێرشەكەی نەدەكرد.
لەو یارییەدا لێدانێكی سزا بۆ پاریس دروست بوو، مباپی جێبەجێی كرد و گۆڵ نەبوو.
لێدانی سزای دووەم كە دروستبوو، نێیمار چوو جێبەجێی كرد و گۆڵیشی كرد.
بە پێی ڕاگەیاندنەكان، یەكێك لە بەندەكانی گرێبەستەكەی مباپی كە ڕازی بووە بە نوێكردنەوەی، بریتیە لەوەی خۆی كەسی یەكەمی لێدانە سزاكان بێت.
بەڵام نێیمار پێشێلی مەرجەكانی مباپی كردووە و لێدانی سزای دووەمی جێبەجێ كردووە كە ئەوەش هێرشبەرە فەرەنسییەكەی توڕەكردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یونایتد پێیەکی خستە یاری کۆتایی یوروپالیگ و ڤیاڕیاڵ لە ئارسیناڵی بردەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ بردنەوەیان…
Total
0
Share