ئەنچیلۆتی تەکتیکی ڕیاڵ مەدرید دەگۆڕێت

کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە وەرزی نوێدا گۆڕانکارییەکی تەکتیکی گەورە بکات، بۆ ئەوەی هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو دووچاری ئاستەنگی نەبێتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا” لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەنچیلۆتی بەهۆی بەهێزی کوالێتی هێڵی ناوەندەوە بڕیاریداوە گۆڕانکاریی تەکتیکی بکات.

گۆڕانکارییەکە بریتییە لە گۆڕینی پلانی (4-3-3) بۆ جۆرە جیاوازەکانی (4-4-2) لە نموونەی (4-2-3-1) و (4-3-2-1)، بەم جۆرە توانای دەبێت کۆنتڕۆڵی هێڵی ناوەند و “پۆزیشن” بکات، لە هەمان کاتدا لەتوانایدا دەبێت بەرگری لە هێرشە هەڵگەڕاوەکانیش بکات.

دەستپێکی ئەم گۆڕانکارییە لە ئامادەکارییەکانی هاوینەدا دەبێت، لە ئەگەری شکستیشدا دەگەڕێتەوە سەر پلانی وەرزی ڕابردوو، کە زیاتر لە (4-3-3)وە نزیکە.

بابەتی پێشتر

نوێنەری نەسڕ لە بەرشلۆنەیە و دێمبیلی دەڵێت: ناڕۆم

بابەتی دواتر

ئال معەمەر، کریستیانۆ و مانێ کۆدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share