ئێنریکی لە لەندەنە

­لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە بە گەشتێکی تایبەت گەیشتە شاری لەندەن، ئامانجی گەشتەکەش بە خواستی یانەی چێڵسی-یەوە دەبەسترێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پرۆگرامی “جیجانتێس”ی ئیسپانی و فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای گواستنەوەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە لویس ئێنریکی گەیشتووەتە شاری لەندەن بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەگەری ڕێککەوتنی ڕاهێنەرەکە لەگەڵ “بلوزی لەندەن”، هەفتەی داهاتوو وەک ڕاهێنەری شینپۆشەکان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

ئێنریکی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، کە کاری داهاتووی لە خولی نایابی ئینگلیزی دەبێت، ئەوەش دەرگای بۆ یانەی چێڵسی کردەوە دوای دوورخستنەوەی گراهام پۆتەر ڕاستەوخۆ دەست بە دانوستاندن بکەن لەگەڵیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) جۆشوا لە پولێڤی بولگاری بردەوە و پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان کرد

بۆکسێنەری بەریتانی و پاڵەوانی جیهان، ئانتۆنی جۆشوا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە یاریگای ویمبڵی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی بەرانبەر کوبرات پولێڤی…
Total
0
Share