بەشێك لە دەزگاكانی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق، باس لەوە دەكەن كە نوری مالكی، محەمەد حەلبووسیی لە ماڵەكەی دەركردووە، سەرچاوەیەكی دەوڵەتی یاساش ڕوونكردنەوە دەدات.
هیشام ڕكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هەواڵی دەركردنی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ماڵی مالكی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، “هەندێك پێگەی میدیایی ئامانجدار هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماڵی بەڕێز مالكی دەركراوە”.
ڕكابی لە تویتێكدا نووسیویەتی، “هەواڵەكە ڕاستنییە” و جەختدەكاتەوە كە ئاكاری مالكی ڕێگەنادات ڕێزنەگرێت لە كاربەدەستێكی دەوڵەت كە لەو ئاستەدا بێت یاخود لە خوار ئەو ئاست و پۆستەوە بێت.
بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی نوری مالكی دەڵێت، “داواكارین دەزگاكانی میدیا بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و نەكەونە داوی ڕاگەیاندنی ئامانجدارەوە”.