تووڕەترین گەلانی جیهان پۆلێنكران.. عێراق چەندەمینە؟

تووڕەیی ڕێژەییە و بە ناچوونیەكی بەسەر مرۆڤەكاندا دابەشبووە، گەلانی جیهان بە پلەی جیاوازی تووڕەیی پۆلێنكراون، گەلی عێراق لە بەشی سەرەوەی لیستەكەدایە.

ئەنجامی پۆلێنبەندییەك كە بۆ ئاشكراكردنی ڕادەی تووڕەیی گەلان ئەنجامدراوە، دەریخستووە عێراق لە پلەی چوارەمدایە.

پۆلێنبەندییەكە دامەزراوەی توێژینەوەكانی “گاڵوپ” ئەنجامیداوە، لوبنانییەكان تووڕەترین گەلی جیهانن و توركیا لە پلەی دووەمدا هاتووە، ئەرمینیاش پلەی سێیەمی پۆلێنبەندییەكەی گرتووە.

بەپێی ئەنجامی پۆلێنبەندییەكەی گاڵوپ، گەلانی عێراق چوارەم تووڕەترین گەلی جیهانن و 46%ی خەڵكی وڵاتەكە هەستەكانیان نەرێنین. بەدوای عێراقییەكاندا، خەڵكی ئەفغانستان هاتوون و پلەی پێنجەمی پۆلێنبەندیی گەلانی تووڕەیان وەرگرتووە.

پۆلێنبەندیی تووڕەیی، گەلانی 100 وڵاتی هەڵسەنگاندووە و پێنج هەستی مرۆڤەكانی كردووە بە پێوەر، كە بریتین لە ڕاڕایی، غەمگینی، تووڕەیی، دوودڵی و دەروونسووتان.

بابەتی پێشتر

پێنج مانگە ڕاگیراوە<br> كاركردن لە ڕێگای كەلار-سلێمانی دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: لە هەفتەیەكدا زیاتر لە سێ هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ تۆماركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی چا-یە

  ڕۆژی جیهانیی چا، هەلێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ئەو میراتە جیهانییە و سوودە تەندروستییەکانی و گرنگییە ئابورییەکانی، چا…
Total
0
Share