موقتەدا سەدر پەیامێك ئاراستەی لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی دەكات

ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێك ئاراستەی لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، “ئێمە و لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆكین لەسەر ئەوەی گەندەڵی هەیە و پێویستە خۆپیشاندانەكانتان بە هێمنی ئەنجامبدەن”.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەرەوە پەیامێكی ئاراستەی لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی كرد و ڕایگەیاند، خۆپیشاندان بۆ چاكسازی بكەن و بە هێمنيی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.
لە پەیامەكەی موقتەدا سەدردا هاتووە و دەڵێت، “ئێمە و لایەنگرانی چێوەی هەماهەنگی شیعەكان لەسەر بوونی گەندەڵی كۆكین و ئێمە لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ناكۆكین”.

وتیشی، “پێمان سەیرە جەماوەری چێوەی هەماهەنگيی شیعەكان پاڵپشتیمان ناكەن بۆ ڕزگاركردنی نیشتمان، چونكە عێراق بووەتە دیلی داگیركەر و تیرۆر و گەندەڵی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نیشتەجێبوونی عێراق دەیەوێت بە بونیادنانی یەک ملیۆن یەکە قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی عێراق ڕوونیکردەوە لە سێ لایەنەوە دەیانەوێت قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکەن، بەدواداچوون بۆ…
Total
0
Share