گروپی ناڕازیی خەڵک بە هاوکاریی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار لەبارەی مووچەی هەرێمەوە دەدات.
گروپی ناڕازیی خەڵک بە هاوکاریی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو داوا یاساییەی لە دژی وەزارەتی دارایی عێراق تۆماریانکردووە، جارێکی دیکە سەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵییان لە عێراق کردووەتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەم نزیکانە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دۆسیەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
لەدوای راگرتنی ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، گروپی ناڕازیی خەڵک بە هاوکاریی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوایەکی یاساییان لە دژی وەزارەتی دارایی عێراق لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمارکرد.