پێنج یاریزانی سیتی بەهۆی مێندی-یەوە دەچنە دادگا

بنجامین مێندیی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر سیتی، لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی دادگایی دەکرێت، پێنج یاریزانی مانچستەر سیتیش وەک گەواهیدەر بانگهێشت دەکرێن.

ماڵپەڕی “زە ئەتلەتیک” ئاشکرای کردووە، دادگا هەشت پیاو و شەش ژنی وەک نوێنەری خۆی لە پرۆسەی دادگاییکردنی بنجامین مێندیی یاریزانی فەرەنسی مانچستەر سیتی دەستنیشان کردووە، دادگاییکردنەکەش چاوەڕوان دەکرێت 15 هەفتە بخایەنێت.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە، هەریەک لە جاک گریلیش، ڕیاز مەحریز، کایل واڵکەر، ڕەحیم ستێرلینگ وەک گەواهیدەر و هاوڕێی مێندی بانگهێشتی بەردەم دادوەر دەکرێن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر تۆمەتی دەستدرێژیکردنی مێندی لە نۆ سکاڵاکەرەکە پشتڕاستبکرێتەوە، یاریزانەکە پێنج بۆ 20 ساڵ زیندانی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

بابەتی دواتر

جەیمس بە مەرج بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاڤانی چاوەڕێی جوڵەی ئالکاسێرە

ئیدینسۆن کاڤانیی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ڤیاڕیاڵ بە ڕێککەوتن گەیشتووە، جەمسەرەکان چاوەڕوانی فرۆشتنی پاکۆ ئالکاسێر-ن. ڕۆژنامەی مارکای…
Total
0
Share