ئارسیناڵ بەهۆی ڕووداوەکەی دێربی لەندەنەوە سزای ئۆبامیانگ دەدات

ئۆبامیانگ بەهۆی ئامادەنەبوون لە کات و وادەی دیاریکراودا لەلایەن ئارتێتاوە بۆ دێربی لەندەن دوورخراوەتەوە

بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ بیر لە سزادانی دارایی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانیگی گابۆنی دەکەنەوە، دوای ئەوەی لە ئامادەبوون بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دێربی لەندەن دواکەوتووە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئارسیناڵ و تۆتنهام، مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری گانەرز یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی یانەکەی دوورخستەوە کە پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی گابۆنیە، هۆکارەکەش ئەوەبوو ناوبراو بە پێچەوانەی یاریزانانی دیکەوە لە کات و وادەی دیاریکراو بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تۆتنهام ئامادەنەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، ئۆبامیانگ کە لە 12 کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و یەکێکە لە گۆڵکارە کاریگەرەکان، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی لە وادەی دیاریکراو لەلایەن ئارتێتاوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تۆتنهام بەشداری پێنەکراوە.

بڕیارە ئیدارەی ئارسیناڵ سزای دارایی بەسەر ئۆبامیانگدا بسەپێنێت

لەم بارەیەوە ئارتێتا دڵمنیاییدەدات، کە کێشەی تایبەتی لەگەڵ یاریزانەکە نییە و ڕایدەگەیەنێت، ” ئێمە شێوازێکمان هەیە بۆ ژیانی یاریزانان پێویستە هەمووان لەسەری بڕۆن، بەڵام ئۆبامیانگ سەرەڕای ئەوەش یاریزانێکی ناوازەیە و یەکێکە لە گرنگترینەکان، سەرکردەیە، ئەم جۆرە کێشانە ڕوودەدەن”.

ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ بیر لەوە دەکاتەوە، جگە لە سزادانی وەرزشیی سزای دارایی بەسەر یاریزانەکە بسەپێنێت، چونکە ئەوەی ڕوویداوە یەکەمجار نییە لە کاتێکدا پلەی کاپتن و سەرکردە بە یاریزانەکە بەخشراوە.

بابەتی پێشتر

کێشەیەک هەیە.. هازارد جارێکی دیکە دووردەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

كازمی: دیپلۆماسیەت تاكە هەلمانە بۆ دەربازبوون لە ململانێكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share