زەبەلاحەکانی ئەوروپا چاویان لەسەر “زڵاتانی نوێ”یە

چەندین یانەی زەبەلاحی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەهرەکانی سڕبیا دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی یانەی فیۆرنتینا، ڕۆکۆ کۆمیسۆ ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستی بەبڕی 33 ملیۆن یورۆ خستووەتە بەردەستی دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی، بەڵام هێرشبەرە 21 ساڵەکە ڕەتیکردووەتەوە بۆندەکەی نوێبکاتەوە و لە هاوینی 2023 بەفەرمی کۆتاییدێت.

لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەدا، یانەکانی مانچستەر یونایتد، مانچستەر سیتی، ئارسیناڵ و تۆتنهام لە ئینگلتەرا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئیسپانیا و یوڤانتۆس لە ئیتاڵیا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی کڕینی هێرشبەرە بەهرەدارەکە دەستپێکردووە.

ڤلاهۆڤیچ لە کۆی 37 یاری بەدرێسی یانەی فیۆرێنتیناوە 21 گۆڵی تۆمارکردووە، شێوازی یاریکردنی هاوشێوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچە و لەلایەن میدیاکانەوە بە “زڵاتانی نوێ” ناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
Total
0
Share