چین.. 36 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسە نوێیەكە تۆماركرا

ڤایرۆسێكی نوێ لە چینەوە سەریهەڵدا بەناوی “لانجیا” و مەترسییەكەشی لە كۆرۆنا كەمتر نییە.

وەزارەتی تەندروستیی چین ئەمڕۆ چوارشەممە تووشبوونی 36 حاڵەتی بە ڤایرۆسە نوێیەكە “لانیجا” ڕاگەیاند.

زانایان پێیانوایە کە سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی ئاژەڵەوەیە، ئەو حاڵەتە نوێیانەشی كە لە دووپارێزگای ئەو وڵاتە دەستنیشانكرابوون كەسیان گیانیان لەدەستنەداوە.

توێژەرانی پەیمانگای پەکین بۆ مایکرۆبایۆلۆجی و پەتا، بەدواداچوونیان بۆ نیشانەکانی ڤایرۆسەكە کرد، بۆ ئەوەی بزانن مرۆڤەکان چۆن تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

هەروەها بەدواداچوونیان بۆ ڤایرۆسەکەش کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ڤایرۆسەكە لە ئاژەڵە ماڵی و کێوییەکانەوە بڵاوبووەتەوە، یان گواستنەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ هۆکارەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share