کاڤانی لە نێوان ئەمریکا و سعوودیە بڕیار دەدات

دوو یانەی گەورەی سعوودیە خواستیان لەسەر کڕینی ئیدینسۆن کاڤانی دەربڕیوە، ئەگەر زۆرە پەیوەندی بە یەکێک لەو دوو یانەیەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرت”، یانەکانی شەباب و ئیتیحادی سعوودی خواستیان لەسەر گواستنەوەی ئیدینسۆن کاڤانیی هێرشبەری ئورۆگوایی نیشانداوە و لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

کاڤانی لە تەمەنی 35 ساڵیدا هیواخوازە لە ئەوروپا بەردەوام بێت، بەڵام یانەکانی ئەو کیشوەرە ئامادە نەبوون گرێبەستی پێشکەش بکەن و تەنها یانەکانی بوکا جونیۆرز (ئەرجەنتین)، بوتافوگۆ و کۆرنتیانز (بەڕازیل) لەناو هاوکێشەکەدا ماونەتەوە.

“جەنگاوەرە سێلیستییەکە” پێشتر لە خولی ئیتاڵیا یاریکردووە، ساڵی 2011 ڕوویکردووەتە یانەی پاریس سان جێرمان و تاوەکو 2013 توانیویەتی 301 یاری بکات، 200 گۆڵی تۆمار کردووە و 43 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی…
Total
0
Share