(NBA) – مەیامی هیت دیسانەوە دۆڕا و واریەرز بردنەوەی حەوتەمی تۆمارکرد

تیمی مەیامی هیت دوای دۆڕاندنی بە بۆستن سێڵتیک، لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 53ی (NBA) بەرامبەر تۆرینتۆ ڕاپتەرز دۆڕاندنێکی دیکەی تۆمارکرد.

لەچێوەی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی تۆرینتۆ ڕاپتەرز بەئەنجامی (110-106) بردنەوەی بەرامبەر مەیامی هیت تۆمارکرد، بەوهۆیەشەوە مەیامی لوتکەی ڕیزبەندیی گروپی خۆرئاوای ئەمریکا لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بەجیاوازی چوار خاڵ و ئەنجامی (120-124 بردنەوەی ژمارە 39ی لەم وەرزەدا بەرامبەر سان ئەنتۆنیۆ سپێرز تۆمارکرد، کە حەوتەم بردنەوەی لەسەریەکی جەنگاوەرانی گۆڵدن ستەیتە لە دوایین یارییەکانی (NBA)

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

دیترۆیت پیستۆنز 101-111 نیوئۆرلیانز پیلیکانز

میڵواکی باکس 112-98 واشنتن ویزاردز

تۆرینتۆ ڕاپتەرز 110-106 مەیامی هیت

چیکاگۆ بوڵز 126-115 ئۆرلاندۆ ماجیک

مینیسۆتا تێمبەروڵڤز 130-115 دێنڤەر ناگێتس

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 120-124 گۆڵدن ستەیت واریەرز

فینێکس سەنز 121-111 برۆکلین نێتس

بابەتی پێشتر

پێرێز چاوی لە یاریزانە بێبەرامبەرەکانە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆی دیاردە: ڕۆماریۆ خەڵەتاندمی بۆئەوەی خۆی یاریبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share