توانای چاودێریکردنی ئیسرائیلی هەیە.. مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە مووشەکی ڕوسی هەڵدرا

ئێران مانگێکی دەستکردی هەڵدا بۆ خولگەکەی و لەڕێگەی مووشەکێکی ڕوسیاوە کارەکە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەرکەکانی ئەو مانگە دەستکردە سەرکەوتووبێت ئێران دەتوانێت چاودێریی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

مووشەکی سویوز، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە وێستگەی بایکۆنوری کازاخستانەوە هەڵدرا، دوای حەوت خولەک لە هەڵدانی مانگە دەستکردەکە چووە خولگەکەی.

مانگە دەستکردەکەی ئێران ناوی عومەر خەیامە، کە ناوی شاعیر و زانایەکی فارسی بووە و لە سەدەی یانزە و دوانزەی زاینیدا ژیاوە.

ئێران دەڵێت، مانگە دەستکردەکە کامێرای زۆر کوالێتیی بەرزی هەڵگرتووە، بۆ چاودێریکردنی ژینگە، ئاماژەی بەوەکردووە بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.

تاران جەختدەکاتەوە، ئەو مانگە دەستکردە جگە لە مەبەستی مەدەنی بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە بەکارناهێنن.

بەڵام ئەگەر مانگە دەستکردەکە لە ئەرکەکەی سەرکەوتووبێت، توانای چاودێریکردنی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات بە ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانمان، یەپەگە و یەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان پووچەڵکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایدەگەیەنێت، هێزەکانمان، یـ.ـەپـ.ـەهە و یـ.ـەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان لە کۆبانێ پووچەڵکردەوە و ئەم زیانانەیان…
زیاتر ببینە

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر خەڵکی ویلایەتەکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن

دوای سێ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر، لەسەر کوشتنی گەنجێک لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە خەڵکی ویلایەتەکە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان…
Total
0
Share