كۆڕەك قەزای ئامێدی بە خاكی توركیا ناودەبات

لە ئامێدییەوە كۆڕەك پێتدەڵێت ”كاتێكی خۆش لە توركیا بەسەربەریت” ئەمەش بەپێی ئەو نامانەی ئاراستەی بەشداربووانی دەكات.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێیڕاگەیاندین، چوار كیلۆمەتر نزیك لە ناوەندی قەزای ئامێدی لەلایەن كۆمپانیای كۆڕەكەوە نامەیەكی پێگەیشتووە وەك ئەوەی گەیشتبێتە خاكی توركیا و تیایدا هاتووە، “كۆڕەك هیواخوازە كاتێكی خۆش ببەیتەسەر لە توركیا”.

لەگەڵیشیدا كۆمپانیاكە ئەو خزمەتگوزارییانەی خستووەتەڕوو كە بەشداربوویەكی لەناو خاكی توركیادا دەتوانێت بەكاریبهێنێت.

نامەكە لەكاتێكدایە سەربازانی سوپای توركیا بە قوڵایی چەندان كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستانیان بەزاندووە و لە گوندە سنوورییەكانی قەزاكە بنكە و بارەگایان داناوە، هەروەك ناوەندی قەزاكە و ناوچە شاخاوییەكانی لەبەردەم بۆردومانی ناوبەناوی فڕۆكە سەربازی و بێفڕۆكەوانەكانیدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شوێنی ناشتنی مردوو لەناو شار نەماوە و دەبێت مردووەكان ببرێنە گۆڕستانە نوێیەكە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە

بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، “باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە”. ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share