مەترسییەکە جارێکی دیکە دەرکەوتەوە.. هۆشداریی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمییەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی کردووە و دەڵێت، “هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکان “کارێکی خۆکوژییە”، وەک داواکاری بۆ ڕاگرتنی کردە سەربازییەکان لە دەوروبەری وێستگەی زابۆریجیای ئۆکرانیا.

گۆتێرێش دەڵێت، “مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی دوای چەندین دەیە سەریهەڵداوەتەوە”، داواش لە وڵاتانی ئەتۆمی دەکات دەستنەبەن بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکە.

گۆتێرێش ئەو لێدوانانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆ دا لە میانی بەشداریکردنی لە یادی 77 ساڵەی کارەساتی هێرۆشیما.

گۆتێرێش داوای لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمیش کرد کۆنترۆڵی وێستگەی زیبۆریجیا بکات لە ئۆکرانیا، کە لە ڕۆژی هەینی لەلایەن هەریەکە لە ئۆکرانیا و ڕوسیا بۆردوومانی ناوچەکەیان کرد.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی لەسەر مرۆڤایەتی ئاشکراکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا رێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاسان بکات. حکومەتی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

لێپرسینەوە و لابردنی ترەمپ.. دیموكراتی و بەشێك لە كۆمارییەكانیش لەسەری كۆكن

سەركردەی زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دوپاتیدەكاتەوە ئەنجومەنەكەیان سوورە لەسەر بەرزكردنەوەی بەندەكانی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجومەنی…
Total
0
Share