ئیلۆن مەسك لە یەك ڕۆژدا 25 ملیار دۆلار چووە سەر سامانەكەی

بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشكەكانی كۆمپانیای تێسلاوە، 25 ملیار دۆلار بۆ سامانەكەی ئیلۆن مەسك زیادی كرد، ئەوەش جیاوازییەكەی لەگەڵ دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان كەمكردەوە.

بەگوێرەی پێگەی بلۆمبێرگ، كۆمپانیای تێسلا ئێوارەی سێشەممە 9ی ئازار، بەهای پشكەكانی بە ڕێژەی 20% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، كە زیاد لە ساڵێكە بەوجۆرە بازی نەداوە.

بە بەرزبوونەوەی بەهای پشكەكەی تێسلا، سامانی ئیلۆن مەسك كە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئەو كۆمپانیایەیە گەیشتە 174 ملیار دۆلار.

بە بەرزبوونەوەی سامانی مەسك بۆ ئەو ژمارەیە، جیاوازییەكەی لەگەڵ جێف بیزۆس دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان كەمبووەوە.

لەلایەكی دیكەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پشكەكانی كۆمپانیای ئەمازۆن، سامانی جێف بیزۆسی خاوەنی گەیشتە 180 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو، چوارشەممە چارەنوسی چوار یانەی چامپیۆنزلیگ یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی دواتر

مباپێ تەنها دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە و سێیەمی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share